Preloader

زانیاری زیاتر لەسەر کتێبەکە

مێژووی گەلی كورد، وەك زەریایەك وایە هەرچەندە لێى هەڵێنجین تەواونابێت. ئەوەی تائەمڕۆش نووسراوەتەوە، بەدڵۆپێك ئەچێت لەو زەریایە دەرهاتبآ. جا هەرچەندە دەربارەی مێژووی گەلەكەمان بنووسین هێشتا كەمە. ڕەنگە هەبێت ، لەسەر ئەو ڕایە بێت كە نووسینەوەی مێژووی نوێمان كەڵكی زۆرترە ، بەڵام ئەبآ ئەوە لە یاد نەكەین ، كە مێژووی نوێمان لەسەرچاوەی مێژووی كۆنمانەوە هەڵقوڵاوە و لە مناڵدانی ئەو مێژووەوە هاتۆتەدەرێ. جا لەبەرئەمە پێویستى سەر شانی هەموو لایەكە ، وەك چۆن ڕوو ئەكەنە مێژووی نوێمان ، ئاوڕێ لە مێژووی ڕابوردوشمان بدەنەوە.

لە نوسینی بەڕێز

تۆفیق قەفتان

سەرپەرشتیاری چاپ

مەریوان قەفتان

لە بڵاوکراوەکانی

پڕۆژەی قەفتان بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە

مێژووی حوکمدارانی بابان لە قەڵاچوالان تا دروستکردنی شاری سولەیمانی

English