مێژووی حوکمدارانی بابان لە قەڵاچوالان تا دروستکردنی شاری سولەیمانی
|مێژووی گەلی كورد، وەك زەریایەك وایە هەرچەندە لێى هەڵێنجین تەواونابێت. ئەوەی تائەمڕۆش نووسراوەتەوە، بەدڵۆپێك ئەچێت لەو زەریایە دەرهاتبآ. جا هەرچەندە دەربارەی مێژووی گەلەكەمان بنووسین هێشتا كەمە. ڕەنگە هەبێت ، لەسەر ئەو ڕایە بێت كە نووسینەوەی مێژووی نوێمان كەڵكی زۆرترە ، بەڵام ئەبآ ئەوە لە یاد نەكەین ، كە مێژووی نوێمان لەسەرچاوەی مێژووی كۆنمانەوە هەڵقوڵاوە و لە مناڵدانی ئەو مێژووەوە هاتۆتەدەرێ. جا لەبەرئەمە پێویستى سەر شانی هەموو لایەكە ، وەك چۆن ڕوو ئەكەنە مێژووی نوێمان ، ئاوڕێ لە مێژووی ڕابوردوشمان بدەنەوە.